سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن دەکات
نوچەنێت:
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (سێى/ئاب/2023) سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ ئەحمەد خەلایلە، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن و شاندێکی یاوەری کۆبووەوە و تێیدا "به‌رنامه‌ى سه‌ردانى شانده‌كه بۆ به‌غدا و هه‌ولێر، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئوردن له‌گه‌ڵ عێراق و به‌تايبه‌تى په‌يوه‌ندييه له‌مێژينه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و بره‌ودان به هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان له بواره جياكاندا" تاوتوێ كرا.

ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان دەڵێت، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ڕایگەیاند "هه‌رێمى كوردستان په‌يوه‌ندييه‌كانى ئوردن و عێراق به گرنگ ده‌زانێت و پشتگيرى لێ ده‌كات، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيريى جه‌نابى شا عه‌بدوڵڵاى دووه‌م و شانشينى ئوردن له هه‌رێمى كوردستان و عێراق دووپات كرده‌وه."
هاوكات جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن، "وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان له تێكشكاندنى داعشدا، سه‌رساميى خۆيان به پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و جه‌ختيان له پشتگيريى وڵاته‌كه‌يان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسيان له ده‌رفه‌تى هاريكاريى هاوبه‌شى هه‌ردوولا له بواره‌كانى ته‌ندروستى، گه‌شتيارى، كولتوورى، په‌روه‌رده‌يى و ئاڵوگۆڕى بازرگانيدا كرد."
ڕاگەیێندراوە دەشڵێت، "تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديداره‌كه بوو"، كه جێگرى يه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاماده‌ى بوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment