راوێژكارێكی سوودانی شێوازی گفتوگۆی هەولێر و بەغدا بۆ یاسای نەوت ئاشكرا دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

حوسێن عەلاوی راوێژكاری محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرای دەكات، سەرەتا هەولێر و بەغدا گفتوگۆ لەسەر رەشنووسێكی تەكنیكی یاسای نەوت وگاز دەكەن، دواتر خەسڵەتێكی سیاسی و دەستووری پێدەدەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە سێی ئابی 2023 حوسێن عەلاوی راوێژكاری محەمەد شیاع سوودنی لە لێدوانێكی بۆ ماڵپەڕی كەناڵی سكای نیوز باس لەوە دەكات وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان سەرەتا كار بۆ رەشنووسێكی تەكنیكی یاسای نەوت و گاز دەكەن، دواتر هەوڵ دەدەن خەسڵەتێكی سیاسی و دەستووری پێ بدەن.

ئەو راوێژكارە باس لەوەیش دەكات پێشتر لە ساڵانی 2007 و 2011 هەوڵێك بۆ تێپەڕاندنی یاسای نەوت و گاز هەبوو، بەڵام ویستی سیاسی لە پشت نەبوو، بۆیە سەركەوتوو نەبوو، بەڵام ئێستا بە پێچەوانەوە ویستەكە بۆ رێككەوتن هەیە.

دوێنێ‌ لە بەغدا كۆبوونەوەی یەكەم بە سەرۆكایەتی سوودانی بە ئامادەبوونی چەند بەرپرسێكی هەرێم و بەغدا بۆ تاوتوێكردنی یاسای نەوت و گاز بەڕێوەچوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین