شاندێكی هەرێمی كوردستان دەچێتە بەغدا
نوچهنێت
ڤیان دەخیل شەوی رابردوو 26ی ئابی 2023 لێدوانی بۆ ماڵپەڕی شەفەق نیوز داوە و ئاشكرای دەكات جیا لەو شاندانەی كە سەردانەی بەغدا دەكەن، شاندێك دەچێتە بەغدا بۆ ئەوەی لەگەڵ لیژنەی ئامادەكردنی یاسای نەوت و گاز گفتوگۆ بكات.
گوتەبێژی فراكسیۆنی پارتی ناشارێتەوە ناكۆكی لەسەر هەناردەكردنی نەوت و بەڕێوەبردنی كێڵگەكانی نەوت هەیە، بەڵام دووپاتیشی دەكاتەوە كە زۆربەی ناكۆكییەكان تەكنیكین. ڤیان دەخیل دەڵێ، "ناكۆكییەكان تەكنیكین، لەنێوان لیژە هاوبەشەكان و شاندەكان چارەسەر دەكرێن، دوای چارەسەركردنی خاڵە ناكۆكەكان، لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پەسند دەكرێت".
فراس موسلماوی پەرلەمانتاری عێراق لەسەر هەمان بابەت ئەمڕۆ لێدوانی بۆ ماڵپەڕی ئاژانسی عێراق داوە و ئاشكرای دەكات لیژنەیەكی هاوبەش بە بەشداری وەزیری نەوتی عێراق و وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان پێكهاتووە. ئەو پەرلەمانتارە پێشبینی دەكات لە ماوەی چوار مانگی داهاتوو پرۆژە یاسای نەوت و گاز پەسەند بكرێت.
لە ساڵی 2007 وە بەهۆی ناكۆكییە سیاسییەكانەوە نەتوانراوە یاسای نەوت و گاز لە عێراق دابنرێت، بەرپرسانیش دووپاتی دەكەنەوە بە پەسندكرنی ئەو یاسایە زۆربەی كێشەكانی هەرێم و بەغدا چارەسەر دەكرێن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment