ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پرسی بودجەى عێراق و کارەبا و بەنزین تاوتوێ دەکات
نوچەنێت:
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دواى دوو مانگ کۆدەبێتەوە و پرسى بەنزین و کێشەى کارەبا تاتوێ دەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، (دوو/ئاب/2023) ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆ دەبێتەوە.
بەپێى ڕاگەیێندراوى حکومەتى هەرێم لە کۆبوونەوەکەدا، "دواپێشهاتەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2023- 2025 و دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕێڕەوی دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاووتوێ دەکرێن."
ڕاگەیێندراوەکە دەڵێت، "بارودۆخی کارەبا و بەنزین لە هەرێمی کوردستان، یەکێکی دیکە دەبێت لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە".
هەروەها تەوەرى سێیەمى کۆبوونەوە تایبەتە بە، "پرۆژەی پێدانی پارە بە شێوەی ئەلیکترۆنی و پرۆژەی خەرجکردنی مووچە لە ڕێگەی هەژماری بانکییەوە".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment