وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان: كێشەی بەنزین لە ماوەیەكی زۆر كەمدا چارەسەر دەکرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى سامانە سرووشتییەکانى هەرێمى کوردستان دەڵێت، هەموو هەوڵێکیان بۆ چارەسەرکردنى کەمى بەنزین چڕ کردۆتەوە و "لە ماوەیەكی زۆر كەمدا چارەسەر دەکرێت."

ئەمڕۆ سێشەممە (یەکى/ئاب/2203) وەزارەتى سامانە سرووشتییەکانى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، هەوڵەکانیان بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمیی بەنزین چڕ کردەوە و دوای "رێگەپێدان لە 30/7/2023 بۆ هاوردەکردنی بەنزین لەلایەن كۆمپانیاکانەوە، مانگانە 71 ملیۆن لیتر بەنزین بۆ ناو هەرێمی كوردستان هاوردە دەکرێت و لە ماوەیەكی زۆر كەمدا گرفتی كەمیی بەنزین چارەسەر دەكرێت."

وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان هۆکارى کەمى بەنزین بۆ حکومەتى عێراق دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت، "حكومەتی عێراق لە 10/7/2023 پشكی هەرێمی كوردستانی لە پێدانی بەنزین بڕیوە، قەیرانی كەمیی خستنەڕووی بەنزینی لێکەوتۆتەوە، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ هەڵكشانی خواست لەسەر بەنزین."

هاوکات دووپاتى دەکاتەوە، "هەرێمی كوردستان رۆژانە پێویستیی بە 3 بۆ 3.5 ملیۆن لیتر بەنزین هەیە، دوای هاوردەکردنی بەنزین کێشەی کەمبوونەوەکەی روو لە چارەسەركردن دەكات."

ماوەى چەند ڕۆژێکە لە هەرێمى کوردستان نرخى بەنزین بەرزبۆتەوە و یەک لیتر بەنزین (250) دینار گرانبووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین