ماڵپەڕێكی عێراق: رۆژی پێنجشەممە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەش دەكرێت کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

سەرچاوەیەكی بەرپرس لە ماڵپەڕی بەغداد تودەی راگەیاندووە، رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت، بەڵام دیار نییە مووچەی مانگی حوزەیران دەبێت یان تەمووز.

ئەمڕۆ دووشەممە 31ی تەمووزی 2023 سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی بەغداد تودەی راگەیاندووە، رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت. بەڵام هێشتا دیار نییە كە بە ناوی مووچەی مانگی حوزەیران دەبێت یان تەمووز .

سەبارەت بە پێدانی دوو مووچە بە فەرمانبەران، سەرچاوەكە گوتویەتی، "ئەمە نیمچە مەحاڵە".

هەفتەی رابردوو شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەگەڵ بەغدا لەسەر پێدانی تەواوی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتی رێككەوتووە، بەڵام تا ئێستا مووچەی مانگی حوزەیران و تەمووزی هاووڵاتیانی هەرێم نەدراوە.

ئەمە لە كاتێكدایە كە لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان فەرمانبەران دەستیان بە دەربڕینی ناڕەزایی كردووە، بە هۆی دواكەوتنی مووچەكانیان.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین