بارەگاى بارزانى پەیامێکى سەرەخۆشى بڵاوکردەوە کوردستانی

نوچەنێت:

لە په‌یامێكدا سه‌ره‌خۆشی لە بنەماڵەى (ته‌ها سۆفی عه‌لی گه‌زنه‌یی) دەکات و تێیدا هاتووه‌، "پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی تەواوی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و خزم و کەسوکار و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەکەین".

ئەمڕۆ شەممە (29/تەمموز/2023) بارەگاى بارزانى، پەیامێکى سەرەخۆشى بڵاوکردەوە بە بۆنەى کۆچى دواییکردنى (تەها سۆفی عەلی گەزنەیی)، برا گەورەی خوالێخۆشبوو فەرسەت سۆفی پارێزگاری پێشووی هەولێر.

لە پەیامەکەى بارەگاى بارزانی دا هاتووە، "بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان خوالێخۆشبوو (تەها سۆفی عەلی گەزنەیی) برا گەورەی خوالێخۆشبوو فەرسەت سۆفی پارێزگاری پێشووی هەولێرمان پێگەیشت."

 

ده‌قی په‌یامه‌كەى بارەگاى بارزانى‌:

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی تەها سۆفی عەلی گەزنەیی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو تەها سۆفی عەلی گەزنەیی، بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان خوالێخۆشبوو (تەها سۆفی عەلی گەزنەیی) برا گەورەی خوالێخۆشبوو فەرسەت سۆفی پارێزگاری پێشووی هەولێرمان پێگەیشت.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی تەواوی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و خزم و کەسوکار و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەکەین، و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە یەزدانی دلۆڤان داواکارین ڕۆحی خوالێخۆشبوو (تەها سۆفی) بخاتە بەر سۆز و میهرەبانی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.

إنا لله وإنا إليه راجعون

بارەگای بارزانی

29ی تەمموزی 2023

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین