میدیای یەكێتی: بافڵ تاڵەبانی بۆ مووچە چووەتە لای سوودانی کوردستانی

نوچه‌نێت

دوور لەو ناوەڕۆكە گشتییەی كە لەلایەن نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەسەر دیدارەكەی سەرۆك وەزیران و بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی بڵاوكرداوەتەوە، میدیای یەكێتی دەڵێن، تاڵەبانی بۆ مووچە چووەتە بەغدا.

ئەمڕۆ دووشەممە 24ی تەمووزی 2023 محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی لە بەغدا كۆبوونەوە، نووسینگەی سوودانی لەسەر ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە راگەیێندراوێكی گشتی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە، "لە دیدارەكە تەواوی بارودۆخی گشتی وڵات تاوتوێ كرا و دووپات لە پاڵپشتی تەواوی هێزە سیاسیەكان بۆ هەنگاوەكانی حكومەت لە جێبەجێكردنی پرۆگرامەكەی كرا… هەروەها دووپات لەسەر ئەوە كرایەوە دەستوور بنەما بێت بۆ چارەسەكردنی كێشەكان".

كەچی میدیای یەكێتی باس لەوە دەكەن كە بافڵ تاڵەبانی بۆ مووچە سەردانی بەغدای كردووە و لەوانە ماڵپەڕی پیوكەی میدیا نووسیویەتی، "بافڵ تاڵەبانی لە كۆبوونەوەكەی لەگەڵ سوودانی گوتویەتی، قووتی خەڵكی كوردستان پەیوەست نییە  بە هیچ حزب و لایەنێكی سیاسیەوە" جیا لەمەیش میدیاكانی یەكێتی دەڵێن لەوانە سبەی مووچەی خەڵكی كوردستان رەوانە بكرێت.

هەرچەندە بڕیار بوو دوێنێ‌ یەكشەممە شاندی هەرێمی كوردستان بۆ دانوستاندن بچێتەوە بەغدا بەڵام سەردانی شاندەكە بێ هیچ روونكردنەوەك دواخراوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین