لە یەدەگی نەوت عێراق لە پلەی چوارەمە کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

بەپێی راپۆرتێكی رێكخراوی ئۆپێك عێراق بە بڕی 145 ملیار بەرمیل پلەی چوارەمی لەسەر ئاستی جیهان لە یەدەگی نەوت هەیە و ڤەنزوێلایش یەكەمە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی تەمووزی 2023 ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوزی عێراقی ئاماژەی بە داتایەكی رێكخراوی ئۆپێك كردووە كە یەدەگی نەوتی جیهان ئاشكرا دەكات و ئاماژە بۆ ئەوە كراوە یەدەگی یەكلاكراوەی نەوت لە كۆی وڵاتانی جیهان ترلیۆنێك و 560 ملیار بەرمیلە.

لە راپۆرتەكەی ئۆپێك هاتووە، ڤەنزوێلا بە پلەی یەكەم دێت بە یەدەگی  303.3 ملیار بەرمیل. سعوودیە پلەی دووەم هەیە بە 267.2 ملیار بەرمیل، ئێران پلەی سێیەم بە 208.6 ملیار بەرمیل و عێراقیش بە 145.02 ملیار بەرمیل پلەی چوارەمی هەیە.

لە دوای عێراقیش هەر یەكە لە ئیمارات و كوێت و رووسیا و ئەمریكا و لییبیا و نێجیریا بەم رێزبەندییە دێن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین