لە مانگى نیسانى ئەمساڵ تا ناوەڕاستى تەمموز زیاتر لە (30) کەس خنکاون کوردستانی

نوچەنێت:

دوێنێ هەینى (7) کەس لە رووبارەکانى هەرێمى کوردستان خنکاون، لە ماوەى مانگى نیسانەوە تاوەکو ناوەڕاستى ئەم مانگە تا ئێستا (34) کەس خنکاون.

ئەمڕۆ شەممە (15/تەمموز/2023) ماڵپەڕى رووداو بڵاویکردەوە، تەنها لە سێ مانگى ڕابردوو زیاتر لە (30) کەس لە ڕووبارەکانى هەرێمى کوردستان خنکاون.

ئەو کەسانەى لە شوێن و کاتى جیاوازدا لەناو ئاودا خنکاون، (12)یان لە دهۆک، (11) لە هەولێر، (11) کەسیان لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە خنکاون. 

سەرکەوت کارەش، وتەبێژى بەرگریى شارستانى هەولێر هۆکارى زۆرى حاڵەتەکانى خنکان، دەگەڕێنێتەوە بۆ مەلەکردن لە زێ و ڕووبارە گەورەکان، نەبوونى شارەزایی لەو شوێنانەى مەلەى تێدا دەکرێ.

هەروەها داواش لە دایک و باوکان دەکات، ڕێگە نەدەن منداڵەکانیان بچنە ئەو شوێنانە بۆ مەلەکردن، چونکە زۆرەى ئەوانەى دەخنکێن تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 25 ساڵدایە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین