سەرۆک بارزانى: پێویستە هەڵبژاردنى كوردستان بە بێ نانەوەی هیچ كۆسپێك بەڕێوە بچێت
نوچەنێت:
ئەمڕۆ پێنجشەممە (شەشى/تەمموز/2023) لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە مایك برایسۆن ڕیچاردسۆن باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق كرد.
بەپێى ڕاگەیێندراوى بارەگاى بارزانى، لە کۆبوونەوەکەداکە ڕۆزی كەیڤ كۆنسوڵی بریتانیا لە هەولێریش ئامادەی بوو، "بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق و پێویستیی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان و هەروەها هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق" تاوتوێ كرا.
سەبارەت بە ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، سەرۆک بارزانى و باڵیۆزى بەریتانیا، "پێویستە هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان بە بێ نانەوەی هیچ كۆسپ و تەگەرەیەك بەڕێوە بچن."
دەربارەى پەیوەندیەکانى هەرێمى کوردستان و بریتانیا، مایك برایسۆن جەختی لە "دۆستایەتی و هاوپەیمانی نێوان بریتانیا و هەرێمی كوردستان كردەوە و سەرۆك بارزانیش وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیی دێرینی نێوان گەلی كوردستان و بریتانیا، خوازیاری قووڵتركردنی دۆستایەتی و پەیوەندیی نێوان هەردوولا بوو."
باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق كە كۆتایی بە ئەرك و كارەكانی لە عێراق هاتووە، ماڵئاوایی لە سەرۆك بارزانی كرد و سەرۆك بارزانی سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونەكانی باڵیۆزی بریتانیای كرد و هیوای سەركەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرك و كاری تازەیدا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment