تورکیا و میسڕ برەو بە پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانیان دەدەن تورکیە

نوچەنێت:

پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانى تورکیا و میسڕ دەچێتە قۆناغێکى نوێ و وەزارەتى دەرەوەى هەردوو وڵات لە ڕاگەیێندراوێکى هاوبەشدا ڕایانگەیاند، بڕیارمانداوە باڵیۆزخانەى نوێ لە وڵاتەکانمان بکەینەوە.

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه ‌(چوارى/ته‌مموز/2023) ماڵپه‌رى (ئه‌نادۆڵ) بڵاويكرده‌وه‌، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا  ڕایگەیاند، برياردراوە‌ ساڵح موتلو، وه‌ك باڵيۆزى توركيا له‌ قاهيره‌ و عه‌مر ئيلحه‌مامى، وه‌ك باڵيۆزى ميسر له‌ئه‌نقه‌ره‌ ده‌ستنيشان كراون.

بەپێى ڕاگەیێندراوەکە هاوبەشەکەى تورکیا و میسڕ، به‌مه‌به‌ستى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى په‌يوه‌ندييه‌ ديبلۆماسييه‌كانيان بۆ قۆناغێكى تر به‌واژووى هه‌ردووو سه‌رۆكى توركيا و ميسر ئه‌م بڕياره‌ دراوه‌ و لە داهاتوویەکى نزیکدا جێبه‌جێ دەکرێت‌.

هەروەها ڕاگەیێندراوەکە ئاماژە بەوەشدەکات، "به‌ئامانجى دووباره‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ و قۆناغى ئاساييكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كان هه‌نگاومان ناوه‌، ئه‌م برياره‌ش لە به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لانى توركيا و ميسره،‌ هه‌روه‌ها ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئيراده‌ى هاوبه‌شە بۆ به‌ره‌و پێشوه‌چوون و په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌ ديبلۆماسيه‌كانى هه‌ردوو وڵاته‌." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین