بە سەدان تۆن ماسی لە عێراق دەمرن کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

بە سەدان تۆن ماسی لە باشووری عێراق لەناودەچن و لیژنەیەكی حكومیش دوای لێكۆڵینەوە رادەیەگەینێ‌، "بەهۆی نەبوونی ئۆكسجین و رادەی بەرزی خوێ لە ئاوەكە ماسییەكان مردوون".

ئەمڕۆ سێشەممە چواری تەمووزی 2023 لیژنەیەكی حكومەتی عێراق كە پێكهاتبوو لە شارەزایانی ڤێتەرنەری و تەندروستی لە پارێزگای میسان ئەنجامی لێكۆڵینەوەی خۆیان بۆ لەناوچوونی سامانی ماسی ئاشكرا كرد. لیژنەكە دووپاتی دەكاتەوە بە هۆی ئەوەی رێژەی ئۆكسجین لە ئاودا گەیشتووەتە پلەی سفر و رێژەی خوێ و سوێری زۆر بەرزبووەتەوە، ماسییەكان مردوون.

دوو رۆژنە لەناوچوونی سامانی ماسی لە باشووری عێراق بووەتە بابەتێكی گەرمی میدیاكانی عێراق و دەرەوە. بە دەیان وێنە و ڤیدیۆ بڵاوكراونەتەوە كە دەریدەخەن لە ناوچەی مەجەری گەورەی سەر بە پارێزگای میسان "عمارە"ی باشووری عێراق، سەدان تۆن ماسی سەر ئاو كەوتوون.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین