ڕێواز فائق بۆ فەرمانبەرانى پەرلەمان: ئاگاتان لە پەرلەمانى کوردستان بێت کوردستانی

نوچەنێت:

د. ڕێواز فائق، سەرۆکى پەرلەمان کۆتایی بە سەرۆکایەتیى پەرلەمانى کوردستان دەهێنێت و ماڵئاوایى دەکات و لە کاتى سەردانیکردنى بەشەکانى پەرلەمان داواى گەردەن ئازایی لە فەرمانبەرانى پەرلەمان دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە (دووى/تەمووز/2023) ئه‌مڕۆ دواین رۆژى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و فراكسیۆنه‌كان بوو و د. ڕێواز فائق، سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان، لە گرتەیەکى ڤیدیۆییدا کە لە سۆشیال میدیا بڵاوبۆتەوە، لە کاتى سەردانیکردنى فەرمانبەران داواى گەردەن ئازاییان لێدەکات و سوپاسى ماندووبوونیان دەکات؟

سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، به‌مه‌به‌ستى ماڵئاوایى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان سەردانى سەرجەم بەشەکانى پەرلەمانى کرد، بەپێى ئەو گرتە ڤیدیۆیەى بڵاوبۆتەوە بە فەرمانبەران دەڵێت، ئێوە زۆر ماندووبن لەگەڵمان و گەردەنمان ئازا بکەن و چاویشتان لە پەرلەمان بێت. 

وا بڕیارەهه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تى دیوانى په‌رله‌مانى كوردستان، به‌مه‌به‌ستى خانه‌نشینكردنى په‌رله‌مانتاران نوسراوى فه‌رمى ئاڕاسته‌ى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتیى خانه‌نشینى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و به‌مه‌ش خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ پشت به‌ستن به‌ بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى عێراق كه‌ له‌ 30ى 5ى 2023 ده‌رچووه‌ كۆتایى دێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین