عێراق بە بەهای 15 ترلیۆن دۆلار سامانی سروشتی هەیە کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

موزهیر محەمەد ساڵح راوێژكاری سەرۆكی حكومەتی عێراق ئاشكرای دەكات، وڵاتەكەی بە بەهای 15 سامانی سروشتی و كەرەستەی خاوی هەیە، بەمەیش لەسەر ئاستی جیهان بە پلەی نۆیەم دێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە دووی تەمووزی 2023 موزهیر محەمەد ساڵح راوێژكاری سەرۆكی حكومەتی عێراق بۆ كاروباری دارایی لە لێدوانێكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق ئاشكرای كردووە، عێراق هێندە كانزا و سامانی سروشتی هەیە، كە بەهای بازاڕی بە نرخی ئێستا بە 15 ترلیۆن دۆلار دەخەملێنرێت و دەكرێت هەناردەی دەرەوە بكرێت یانیش لە پیشەسازی ناوخۆیی بەكاربهێنرێن.

راوێژكاری سەرۆكی حكومەتی عێراق باس لەوەیش دەكات عێراق پلەی نۆیەمی لەسەر ئاستی جیهان هەیە، لە خاوەندارێتی سامانی سروشتی و یەدەگی كانزا و خاوەكان. لەسەر ئاستی جیهانیش رووسیا پلەی یەكەمی هەیە كە بە 75 ترلیۆن دۆلار سامانە سروشتییەكەی دەخەملێنرێت و ئەمریكایش بە پلەی دووەم دێت كە بەهای سامانەكەی دەگاتە 45 ترلیۆن دۆلار.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین