شەپۆلێکى تۆز و خۆڵ هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان پێشبینى کەشوهەواى (48) کاتژمێرى داهاتووى بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ هەیە.

ئەمڕۆ شەممە (یەکى/تەمووز/2023) بەڕێوەبەرایەتیى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە گەڵ هەندێک پەڵەهەور و ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزێکى سوک لە کاتەکانى ئێوارەدا.

پلەکانی گەرما / کەمێک بەرزدەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو جگە لە ناوچەکانى باکورى هەرێم کە بە یەک پلە نزم دەبێتەوە.

سەبارەت بە کەشوهەواى سبەى یەکشەممە، کەشناسى هەرێم ئاماژە بەوەدەکات، ئاسمان ساماڵ دەبێت،

پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.

کەشناسى هەرێم دەشڵێت، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوى سبەى یەکشەممە بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر : 41 

سلێمانی : 39

دهۆک : 38 

کەرکوک : 43

هەڵەبجە : 41

زاخۆ : 41

سۆران :39 

گەرمیان : 45

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین