حكومەتی هەرێم: لە هەر شوێنێك سیستەمی پریپەید هەبێت كارەبای 24 كاتژمێری هەیە کوردستانی

نوچەنێت

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، وەزارەتی کارەبای حكومەتی هەرێم بەمەبەستی دابینکردنی كارەبای بەردەوام بۆ هاووڵاتییان، سەرقاڵی دابیكردنی سیستەمی پریپەید بۆ شارەکان، ئەو شوێنانەشی ئێستا کارەبایان کراوەتە ئەم سیستەمە، (24) کاتژمێر کارەبایان هەیە.

‏‎ئەمڕۆ چوارشەممە (28/حوزەیران/ 2023) فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی بڵاویكردەوە، بە پریپەیدكردنی كارەبای نیشتمانی، جگەلەوەی كارەبایەكی بەردەوام بۆ هاووڵاتییان دابین دەكات، لەو شوێنانەی سیستەمەكە جێگیر كراوە، لۆدی سەر گۆڕەرەکانی کارەبا بە نزیکەی 50% کەمبووەتەوە و “کارەبای بەردەوام بۆ پڕۆژە، بیرەکانی ئاو و ڕووناکیی شەقامەکان دابین کراوە.

بەگوێرەی راگەیێندراوەكەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری ‏‎ئەمە جگە لەوەی کە ئەم سیستەمەی کارەبا، دەتوانێت بارزۆری و کێشەی ڤۆڵتیە بەتەواوی چارەسەر بکات.

هەروەك باس لەوەش دەكات، كە ‏‎سیستەمی پریپەید، جگە لە ژینگەیەكی پاك و كارەبایەكی باش و بەردەوام، بارگرانی سەر شانی هاووڵاتییانی بەهۆی نەهێشتنی دوو سەرچاوەی پێدانی کارەبا کەمتر كردووەتەوە، لەو شوێنانەی سیستەمەكەیان بۆ بەستراوە، سەرپێچییەکانی سەر کارەبا چارەسەر کراون و ژمارەی راستەقینەی هاوبەشانی کارەبا بە دیار کەوتوون.

‏‎ئەمەش لەکاتێکدایە ملیۆنێك و 300 هەزار پێوەری زیرەک لە تەواوی هەرێمی كوردستان بەستراون، بەمەش 92%ـى هاوبەشان پێوەرەكەیان بۆ بەستراوە و ئامادەن بۆ ئەوەی بكرێنە سیستەمی پریپەید.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین