كازمى گه‌یشته‌ ئیمارات

نوچه‌نێت

میدیاكانى عێراق بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به ‌سه‌رۆكایه‌تى شاندێكى حكومى گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌بوزه‌بى پایته‌ختى ئیمارات به‌ ئامانجى ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئیمارات به‌هێز بكات.

ئاژانسى هه‌واڵى عێراق "واع" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م چوارى نیسان بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، به‌یانى ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌بوزه‌بى پایته‌ختى ئیمارات.

ئه‌م ئاژانسه‌ له‌ هه‌واڵه‌كه‌ پشتى به‌ راگه‌یێندراوێكى كورتى نووسینگه‌ى كازمى به‌ستووه‌ كه‌ گوتوویه‌تى به‌یانى ئه‌مڕۆ كازمى به‌سه‌رۆكایه‌تى شاندێكى باڵاى حكومه‌ته‌كه‌ى به‌ره‌و ئیمارات رۆیشتووه‌.

میدیاكانى عێراق ده‌ڵێن ئامانجى سه‌ره‌كى كازمى له‌و سه‌ردانه‌ ئه‌وه‌یه‌ په‌یوه‌ندى وڵاته‌كه‌ى له‌ چه‌ندان بواردا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى ئیمارات به‌هێز بكات.

له‌وه‌ته‌ى مسته‌فا كازمى بووه‌ته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، حكومه‌تى عێراق ده‌یه‌وێ په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ وڵاتانى كه‌نداو و عه‌ره‌بى به‌هێز بكات و هه‌فته‌ى رابردووش مسته‌فا كازمى سه‌ردانى سعوودیه‌ى كرد و كۆمه‌ڵێك رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین