کەشناسى هەرێم: پلەکانى گەرما بەرزدەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان، پێشبینى دەکات لە ڕۆژانى داهاتوو پلەکانى گەرما بە شێوەیەکى بەرچاو بەرزبێتەوە بەراورد بە ڕۆژانى ڕابردوو.

ئەمڕۆ شەممە (24/حوزەیران/2023) کەشناسى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، سبەى یەکشەممە پلەکانی گەرمابەرز دەبێتەوە بە (١ - ٢) پلەی سیلیزی بە بەراوورد لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.

هاوکات محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی، ڕایگەیاند، لە ڕۆژى دووشەممەى داهاتوو، تۆپەڵە هەوایەکی گەرم دەگەنە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و پلەی گەرما لە گەرمیان و کەرکووک دەگاتە (48) پلەی سیلیزیی.

بەپێى پێشبینى کەشناسى هەرێمى کوردستان بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەى یەکشەممە بەمشێوەیە دەبێت :

هەولێر : 40 

سلێمانی : 39

دهۆک : 39

کەرکوک : 43

هەڵەبجە : 42

زاخۆ : 40

سۆران : 38

گەرمیان : 45

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین