عێراق 22 ملیۆن دارخورمای هەیە کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق بە فەرمی راگەیاند، ژمارەی دارخورماكانی عێراق بۆ 22 ملیۆن دار بەرزبووەوە، بە چەندان جۆری جیاوازەوە.

ئەمڕۆ شەممە 24/حوزەیران/ 2023 محەمەد خوزاعی گوتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق لە لێدوانێكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق گوتویەتی، "دارخورمای عێراق ئێستا لە چاكترین حاڵەتدایە، ئەمەیش بە هۆی دروستكردنی دارستانی گەورەی خورما بەهۆی وەبەرهێنانی كشتوكاڵییەوە".

گوتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ دووپاتیشی دەكاتەوە، كە ژمارەی دارخورما لە عێراق بەردەوام لە زیادبوون دایە و خەریكە بەو پێگەیەی جارانی دەگات و ئێستا 22 ملیۆن دارخورما لە عێراق هەیە.

وەزارەتی كشتوكاڵ هەر ئەمساڵ رایگەیاند، كە پلانی بە بێستانكردنی عێراق جێبەجێ دەكات و ژمارەیەكی زۆر خورما و زەیتوون دەچێنێت. پێشتر بە هۆی خراپی بە بازاڕكردنەوە خورمای عێراق زیانێكی زۆری بەركەوتووە، هەر چەندە  ئەو وڵاتە بە خاوەنی خورمای چاك ناسراوە.

.
 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین