کەشناسى هەرێم: سبەى شەپۆلێکى خۆڵبارین هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان، پێشبینى دەکات، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ بێت و سبەى شەممە شەپۆلێکى تۆز و خۆڵبارین سەرجەم پارێزگان بگرێتەوە.

ئەمڕۆ هەینى (16/حوزەیران/2023) کەسناشى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونى هەندێک پەڵە هەور.

سەبارەت کەشوهەواى سبەى کەشناسى هەرێم دەڵێت، لە هەندێک ناوچە لە ئەنجامی زیاد بوونی خێرایی با بەرزبوونەوەی کەمێک تۆز و خۆل دەبێت.

هاوکات ئاماژە بەوەدەکات، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو سبەى شەممە بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر : 38 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 36 پلەى سیلیزى

دهۆک : 36 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 40 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 38 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 26 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 38 پلەى سیلیزى

سۆران : 36 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 40 پلەى سیلیزى

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین