کۆمەڵگەیەکى تایبەت بە فرۆشتنى چەک لە هەرێمى کوردستان دەکرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

وتەبێژى پۆلیسى گەرمیان ئاشکراى دەکات، لەسەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەرخۆکانى هەرێمى کوردستان کۆمەڵگەیەکى فەرمى تایبەت بە کڕین و فرۆشتنى چەک دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ هەینى (16/حوزەیران/2023) عەقیدی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، بۆ جێبەجێکردنی بریاری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە  ھەڵمەتی داماڵینی چەکی جەنگی و تۆمارکردنی چەکی ئاگرین لە ھەرێمی کوردستان، لە ئایندەیەکی نزیکدا لە گشت پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی كوردستان کۆمەڵگای کرین و فرۆشتن وچاکردنەوەی چەکی ئاگرین بە فەرمی دروست دەکرێت.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، ئەگەر فۆرمی تۆمارکردنی چەکی ئاگرینان نەبێت و چەکەکانیان تۆمار نەکرابێت، لە داھاتوودا ناتوانن چەکەکانیان لەو کۆمەڵگایانەدا بفرۆشن یاخود چاکی بکەنەوە یان بیگۆڕن.

ڕۆژى (15)ـى حوزەیران (2023) بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە هەڵمەتی داماڵینی چەکی جەنگی و تۆمارکردنی چەکی ئاگرین لە ھەرێمی کوردستان، لە ئاییندەیەکی نزیکدا لە هەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی كوردستان کۆمەڵگەی کڕین و فرۆشتن و چاککردنەوەی دروست دەکرێت."

جێگەى ئاماژەپێدانە، وەزارەتى ناوخۆ پێشتر ڕایگەیاندبوو، (21)ی تەممووزی (2023) دوایین وادەیە بۆ تۆمارکردنى چەکى بێ مۆڵەت، لە دواى ئەو ماوەیە هەر کەسێک چەکى بێ مۆڵەتى لەدەست بگیرێ ڕووبەڕووى یاسا دەکرێتەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین