محەمەدى حاجى مەحموود: ئەوەی لە بەغدا روویدا لە قالبدانی کورد بوو کوردستانی

نوچەنێت:

محەمەدى حاجى مەحموود، هۆشدارى دەدات لەوەى هەوڵێک بوو بۆ لەناوبردنی هەرێمی کوردستان. لەبارەى پشکى کورد لە بودجەى عێراقیش دەڵێت، "کوردیان خنکاندوە و دەبێ کورد زیاتر ئاگاى لە خۆیى بێت."

ئەمڕۆ سێشەممە (13/حوزەیران/2023) محەممەدی حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ئەوەی لە بەغدا روویدا لە قالبدانی کورد بوو، شۆڤێنسیتی عەرەبی نیەتی خۆیان ئاشکراکرد بەرامبەر کورد و دۆزی کوردی".

 محەممەدی حاجی مەحموود، سەبارەت پشکى پێشمەگە لە بودجەى دەڵێت،  "بودجە بۆ سۆماڵ، سوودان و جزر قەمەر دانراوە، چی پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە، ئەی بۆ بودجە بۆ هەرێمی کوردستان دانانێن".

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان داوا لە لایەنەکان و کوردستان دەکات، پێویستە خۆیان بەرگریى لە خۆیان بکەن، چونکە بەغدا هەر بەوەندە ناوەستێت و دەیەوێ هەرێمى کوردستان لە قالب بدات بە ئامانجى لە ناوبردنى.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین