ئەگەر هەستت بەم نیشانانەکرد زوو سەردانی پزیشکی ئافرەتان بکە

نوچەنێت-ئافرەتان

شێرپەنجەی مەمکیەک لەو نەخۆشیانەیە کە زیاتر تووشی ئافرەتان دەبێت و ئەگەر زوو چارەسەر نەکرێت، دەبێت هۆکاری مەترسی لەسەر ژیانی کەسی تووشبوو.

دکتۆر بنار ئەحمەد دزەیی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ئافرەتان و منداڵبوون، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە نوچەنێتی راگەیاند: زیاتر خانمان لە تەمەنی سەروو پەنجا ساڵ تووشی شیرپەنجەی مەمک دەبن، بەڵام ئەوە مانای ئەوەنییە کە ئافرەتانی گەنج تووش نابن، بۆیە پێویستە لە کاتی هەستکردن بەم نیشانانە ئافرەتان لەهەر تەمەنێکدا بوون سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەن، چونکە لە سەرەتای تووشبوون ئەگەری چارەسەر بەهێزە.

١.بوونی گرێ یان ئاوساوی لە ژێر باڵ.

٢.خوران یان دروشتبوونی چاڵێ لە مەمکدا.

٣.سووربوونەوەی دەوری گۆی مەمک.

٤.چوونەوە ناویەکی گۆی مەمک.

٥.دەردانی شلە لە گۆی مەمک.

٦.گۆڕانی قەبارە یان شێوەی مەمک.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین