سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ وه‌زیری ته‌ندروستیی ئوردن كرد کوردستانی

نوچه‌نێت

ئەمڕۆ سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە فیراس ئەلهەواری وەزیری تەندروستی كرد و لە دیدارێكدا سەرۆك نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كردەوە كە عێراق و هەرێمی كوردستان دەتوانن سوود لە ئەزموونی ئوردن وەربگرن.

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیێندراوێكدا باس لە دیدارەكە دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:


پاشینوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2023/6/12 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی ‏هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز فیراس ئەلهەواری، وەزیری تەندروستیی ‏ئوردن و شاندێکی یاوەری كرد.‏

له‌ دیدارێكدا كه‌ به‌ڕێزان وه‌زیرانی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی فیدراڵیی عێراق و ‏حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون، باس له‌ ڕێكخستنی هه‌فته‌ی ‏ته‌ندروستیی كوردستانی ـ ئوردنی كرا كه‌ ئێستا له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و تیشك ‏خرایه‌ سه‌ر باس و بایه‌ته‌كانی.‏

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان وه‌زاره‌تی ‏ته‌ندروستیی ئوردنی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ‏حكوومه‌تی فیدراڵیی عێراق كرد و دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق ‏ده‌توانن له‌ هه‌ردوو بواری پزیشكی و په‌روه‌رده‌ییدا سوود له‌ ئه‌زموونی ‏سه‌ركه‌وتووی ئوردن وه‌ربگرن.‏

بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی ئوردن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و هاریكاریی ‏و هه‌ماهه‌نگیی زیاتری بواری ته‌ندروستی و پزیشكیی نێوانیان، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی ‏دیداره‌كه‌ بوو.‏
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین