پەسەندكردنی بودجەی گشتی عێراق بەهای دۆلار بەرز دەكاتەوە
نوچهنێت
محەمەد حوسنی شارەزا لە كاروباری دارایی عێراق بە دووری دەزانێت، پەسەندكردنی بودجەی گشتی عێراق ببێتە هۆی دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرانبەر بە دینار و پێشبینی دەكات ئەنجامەكەی بە پێچەوانە بێت.
ئەمڕۆ یەكشەممە 11ی حوزەیرانی 2023 محەمەد حوسنی لە لێدوانێكی بۆ شەفەق نیوز دەڵێ، "بەهای دۆلار بەرانبەر بە دینار پەیوەندی بە پەسەندكردنی بودجەوە نییە، بەڵكو پەیوەندی بە سیاسەتی دراوی بانكی ناوەندییەوە هەیە" بۆیە بەدووری دەزانێ لەگەڵ پەسەندكردنی بودجە بەهای دۆلار دابەزێت و پێشبینی دەكات ئەنجامەكەی پێچەوانە بێت".
ئەو شارەزایە دەڵێ، "زیادبوونی خەرجی حكومەت لەگەڵ پەسەندكردنی بودجەی نابێتە هۆی دابەزاندنی دۆلار، بەڵكو بە پێچەوانەوە وا دەكات زیاتر خواست لەسەر دۆلار هەبێت چونكە حكومەت پارەیەكی زۆر خەرج دەكات و بەمەیش قەبارەیەكی گەورەی دیناری عێراق لە بازاڕ دەبێت و ئەو پارەیەیش دەبێتەوە دۆلار".
چوار رۆژە پەرلەمانی عێراق خەریكی دانیشتنێكی تایبەتە بۆ دەنگدان بە بودجە بەڵام تا ئێستا نەیتوانی تەواوی مادەكانی پەسەند بكات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment