ئومێد خۆشناو: هەشتى حەسارۆکان بە هیچ شێوەیەک بە کەرتى تایبەت نادرێت کوردستانی

نوچەنێت:

ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، ڕەتیدەکاتەوە زەوییەکانى هەشتى حەسارۆک بدرێت بە کەرتى تایبەت و دووپاتیشى دەکاتەوە، خزمەتگوزارى ئەو زەوییانە دەبەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە (11/حوەزەیران/2023) ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاند، ئەو دەنگۆیانە ڕاست نییە، گوایە هەشتی حەسارۆك بدرێتە كەرتی تایبه‌ت، هیچ بنەمایەكی نییە و پێشتریش سەرۆكی حكوومەت چووە سەر زەوییەكان و دڵنیایی پێدان كە ئەوان خاوەنی زەویی خۆیانن، دڵنیایی دەدەین بیرۆكەیەك نییە تاوەكوو بدرێت به‌ كەرتی تایبەت و وەبەرهێنان، خەڵك خاوەنی زەویی خۆیانن، ئەو بانگەشەیە هیچ ڕاست نییە.

پارێزگارى هەولێر بۆ ماڵپەڕى باسى دەشڵێت، پێشتر بە بڕیارى سەرۆکى حکومەت ڕێگەپێدان بۆ دروستکردنى خانوو بە هاووڵاتیان دراوە، وە خزمەتگوزارییەكیش بۆ ئەو گەڕەکە کراوە، وەکو دروستکردنى شەقامی (60) مەتری، چوار بیری ئاو لێدراون.

سەبارەت ڕێگەپێدانى خانوو گوتى، رێگەپێدانی خانووكردن بۆ دابەش دووی زەوییەكان لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە وەكوو پارێزگا، ماوەی چەندان ساڵە لە دروستكردنی گەڕەكی نوێ و زەوی دابەشكردندا دابەش دوو رێگەی پێ نادرێت، بابەتەكە تەنیا هەشتی حەسارۆك نییە بەڵكوو هەموو شوێنێكە.

 

                

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین