ئەمڕۆ باران دەبارێت و پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ ئەگەر بارانبارین لە هەندێ ناوچەى جیا جیا هەیە و پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە (10/حوزەیران/2023) بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێم ڕایگەیاند، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لە دوایی نیوەرۆوە دەبێت بە هەوری تەواو, ئەگەری بارینی تاوە بارانی کورت خایەن هەیە لە هەندێ کات و شوێنی جیا جیا، وە لە ئەنجامی زیادبوونی خێرایی با لە هەندێ ناوچە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ.

کەشناسى هەرێم دووپاتى دەکاتەوە، سبەى یەکشەممە پێشبینى دەکەن، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت .

سەبارەت بە بەرزترین پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ پێشبینى دەکرێ بەمشێوەیە بێت:

هەولێر : 39

سلێمانی : 37

دهۆک : 36

کەرکوک : 42

هەڵەبجە : 38

زاخۆ : 37

سۆران : 36

گەرمیان : 43

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین