سەرۆكی حكومەتی داوای یەک هەڵوێستی کورد لە بەغدا دەکات کوردستانی

نوچەنێت

سەبارەت هەڵوێستی فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە پەرلەمانی عێراق مەرسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم پەیامێكی بڵاوكردەوە، تێیدا دەڵێت، جەخت لەسەر یەكهەڵوێستیان دەكاتەوە.

ئەمڕۆ هەینی (نۆی/ حوزەیران/ 2023) سەرۆكی حكومەتی هەرێم پەیامێكی بڵاوكردەوە، لە بەشێكی ئەو پەیامە هاتووە، هیوادارم فراکسیۆنە کوردستانییەکان بە هەستی بەرپرسیارێتیی نیشتمانییەوە مامەڵە لەگەڵ پرۆژەیاسای بودجە بکەن."

مەسرورو بارزانی لە بەشێكی تری پەیامەكەی داوای لە فراكسیۆنە كوردستییەكان دەكات، كە پارێزگاریی لە قەوارەی هەرێم و مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی بکەن و دژی هەر هەوڵێک بۆ لاوازکردنی پێگەی هەرێم بوەستنەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر شەشی ئێوارە جارێكی پەرلەمانی عێراق بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چەند مادەیەكی پەیوەست بە بوودجەی هەرێمی كوردستان كۆبێتەوە. 

یەكێتی نیشتیمانی كوردستان سوورە لەسەر ئەوەی بە پێویستی دەزانێت لەگەری نەبوونی دادپەروەری لە دابەشكردنی بودجەی هەرێم بۆ پارێزگایە، بەغدا بەشی ئەو پارێزگایە بە جیا رەوانە بكات، ئەوەش وایكردووە بەشێك لە فراكسیۆنە كوردسیانەكان دژ بەو مادەیە بووەستنەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین