کەشناسى هەرێم: بارانبارین بەردەوام دەبێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان پێشبینى دەکات لە چەند ناوچەیەک ئاسمان هەور بێت و باران ببارێت.

ئەمشەو سێشەممە (شەشى حوزەیران/2023) بەڕێوەبەرایەتیى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێم بڵاویکردەوە، "پێشبینى دەکرێ ئەم شەو ئاسمانى هەرێم نیمچە هەور بێت لە گەڵ ئەگەری بارینى کەمێک نمە باران و بروسک لە ناوچەى جیا جیا بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەکانى باکور و ڕۆژئاوای هەرێم."

سەبارەت ڕێژەى بارانبارینى (12) کاتژمێری ڕابردوو، کەسناشى هەرێم دەڵێت، هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمە بەمشێوەیە بووە:

هەولێر دڵۆپ دڵۆپ (لە بەشى ڕۆژئاوای شارەکە ڕیژەیەکى زیاتر باران باری)

پیرمام 0.3 ملم

شەمامک 0.1 ملم

حاجى ئۆمەران 0.4 ملم

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین