هاتووچۆى هەولێر ئاگادارییەک لە بارەى نوێکردنەوەى مۆڵەتى شۆفێرى بڵاوکردەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى هەولێر، داوا لە هاووڵاتییان دەکات، لە کاتى سەردانیکردنى بەشى نوێکردنەوەى مۆڵەتى شۆفێرى، پێویستە سەرجەم بەڵگەنامەى داواکراوەکانیان لەلا بێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (شەشى حوزەیران/2023) بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى هەولێر ئاگادارییەکى بڵاوکردۆتەوە و تێیدا هاتووە، "سەرجەم هاووڵاتیان وسەردانیکەرانی بەشی مۆلەتی هاتووچۆی هەولێر ئاگاداردەکەینەوە،کەوا لەکاتی سەردانی کردن بۆمامەلەکانی(دەرهێنانی مۆڵەت، تازەکردنەوە، لەجیاتی ونبوون، یان هەرمامەلەیەکی تر)، دەبێت سەرجەم بەڵگەنامە داواکراوەکانى لەلا بێت.

سەبارەت بە بەڵگەنامە داواکراوەکان، ئاماژە بەوە دەکات، "(کارتی نیشتیمانی یان بەلگەنامەی باری کەسی یان ڕەگەزنامە یان کارتی زانیاری، یان پسولەی خۆراک)، وێنەی ڕەسەن بن، وەبەهیچ شێوەیەک کار بەوێنەی کۆپی کراو یان وێنەگیراو لەسەر مۆبایل ناکرێت، بۆیە تکایە لەکاتی سەردانیکردنیان سەرجەم ئەوبەلگەنامانەی کەپێویستن وێنە ڕەسەنەکەی لەگەڵ خۆتان بێنن."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین