بەرهەمی نەوتی عێراق زیاد دەبێت کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

لە كۆبوونەوەیەكی وەزیرانی هاوپەیمانی ئۆپێك پڵەس ئاستی بەرهەم نەوتی عێراق، بۆ ساڵی 2024 بە چوار ملیۆن و 431 هەزار بەرمیلی رۆژانە دیاری كرا.

ئەمڕۆ دووشەممە پێنجی حوزەیرانی 2023 ماڵپەڕی شەفەق نیوز بڵاویكردووەتەوە، لەدوایین كۆبوونەوەی وەزیرانی هاوپەیمانی ئۆپێك پڵەس ئاستی هەناردەی وڵاتان بۆ ساڵی داهاتوو دیاری كراوە و لەوانە بۆ عێراق ئاستەكەی بە چوار ملیۆن و 431 هەزار بەرمیلی رۆژانە دیاری كراوە.

بەڵام عێراق لەسەر خواستی خۆی داوای كردووە، بە بڕێكی كەمتر ئاستەكەی دیاری بكرێت كە ئەویش چوار ملیۆن  و220 هەزار بەرمیلی رۆژانەیە.

لە سەردەمی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆناوە لە 2020 وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت ئاستی بەرهەمی هەر وڵاتێك دیاری دەكەن. بۆ ئەوەی سەقامگیری لە بازاڕی نەوت دروست بكەن. مانگی رابردوو "ئایار" عێراق بە تێكڕای رۆژانەی سێ‌ ملیۆن و 305 هەزار بەرمیل، نەوتی رەوانەی دەرەوە كردووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین