کەشناسێک: باران دەبارێت و ھەورەبرووسکە لەگەڵە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت. کەشناسێکیش دەڵێت، سبەى سێشەممە ئەگەر بارانبارین لە چەند شارێکى هەرێمى کوردستان هەیە.

ئەمڕۆ دووشەممە (پێنجى حوزەیران/2023) بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێم ڕایگەیاند، ئاسمانى بە گشتى لەنێوان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانى گەرما دادەبەزێت.

هاوکات ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی، ڕایگه‌یاند سبەی لە ئەنجامی ھاتنی بارستەھەوایەکی شێدار لە باکووری دەریای سوورەوە، ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە کاتەکانی نیوەڕۆ بە دواوە بە زۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچەھەور و لە ھەندێ ناوچەی سنووری پارێزگای کەرکووک و ھەولێر بۆ ماوەیەکی کەم ئەگەری نمەباران دەبێت.

ئاماژە بەوەدەکات، ڕۆژى (7)ـى حوزەیران ئەگەری چالاکبوونی ھەورەبرووسکە زیاتر دەبێت لە بەشێکی ناوچەکان لەگەڵ بوونی تاوەباراندا.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین