بە هەوڵى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى شەش ئافرەتى ئێزدى ڕزگارکران کوردستانی

نوچەنێت:

نادیە موراد چالاکوان و باڵیۆزی نیازپاکیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەشڵێت ڕایدەگەیێنێت، بە هەوڵ و پیشتیوانى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان شەش ئافرەتى دیکەى ڕفیندراوى ئێزدى ڕزگار بکرێن.

ئەمڕۆ شەممە (سێى حوزەیران/2023) نادیە موراد، چالاکوان و کچە ئێزدى لە تویتێکدا لە هەژمارى خۆى لە تویتەر ئاشکراى کرد، شەش ئافرەتى ئێزدى ڕزگارکران و دەڵێت، ژنە رزگارکراوەکان کاتێک لە (2014) لەلایەن داعشەوە بەدیل گیران، هێشتا منداڵ یان مێرمنداڵ بوون و، لە عێراقەوە براونەتە سووریا و بەیانی ئەمڕۆ شەممە رزگارکران.

ئەو چالاکوانە ئاماژە بەوە دەکات، شەش کچە ڕزگارکراوەکە، دواى گەڕانەوەیان بۆ هەولێر، لەگەڵ کەسوکاریان شادەبنەوە.

نادیە موراد دووپاتى دەکاتەوە، "هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نەبوایە، ئەستەم بوو ئەو ژنە ئێزدییانە رزگار بکرێن".

هاوکات دەشڵێت، "نێچیرڤان بارزانی بە کردنەوەی ئۆفیسێک بۆ رزگارکردنی ژن و کچە ئێزدییە رفێندراوەکان، هاوکار بووە لەوەی زۆر لە بەدیلگیراوان لە دەستی داعش رزگاربکرێن".

 لە بارەى ئافرەتە ڕزگارکراوەکانى دەستى دەستى روونکردنەوەى زیاتر دەدات و نووسیویەتى، هەڵمەتێکی مرۆیی بەردەوامە و ئاشناکردنەوەی ئەو (6) ژنەش بە ماڵباتەکانیان دوای نزیکەی (9) ساڵ، هیوامان پێدەدات کە دەتوانین کەسانی زیاتر رزگاربکەین.

ئەوەشى خستۆتەڕوو، بەردەوام دەبین لە گەڕان بەدوای ئەو ژن و منداڵانەی هێشتا بێسەروشوێنن، بۆ ئەم مەبەستەش داوای هاوکاریمان لە هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان کردووە.

جێگەى ئاماژەپێدانە، تاوەکو ئێستا لە نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی ئێزدی تاوەکو ئێستا ژمارەی رزگارکراوان بۆ (568) کەس بەرزبووەتەوە و ژمارەی بێسەروشوێنبووانیش بۆ (687) کەس کەمبووەتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین