عێراق بۆرییەكی نەوتی دەریایی رادەكێشێت کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

عێراق 417 ملیۆن دۆلاری تەرخان كردووە بۆ راكێشانی بۆڕییەكی نەوتی دەریایی كە توانای گواستنەوەكەی دوو ملیۆن بەرمیلی رۆژانە دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی ئایاری 2023 وەزارەتی نەوتی عێراق بڕیاری داوە، بڕی 417 ملیۆن دۆلاری تەرخان كردووە، بۆ راكێشانی بۆڕییەكی نەوتی دەریای كە سێیەم بۆڕی نەوتی دەبێت، نەوتی باشووری عێراق لە دەریاوە بگوازێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان ئەم پڕۆژەیە بە 400 رۆژ تەواو دەبێت و توانای گواستنەوەی رۆژانەی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتە.

رۆژی دووشەممەی رابردوو رۆژنامەی عەرەب كە لە لەندەن دەردەچێت، ئاشكرای كرد عێراق بە دوای زیندووكردنەوەی و زیادكردنی رێگاكانی ناردنە دەرەوەی نەوتە و نایەوێ‌ زیاتر بكەوێتە ژێر فشارەكانی توركیاوە. بۆیە  كار بۆ ئەوە دەكات هێڵی كەركووك-بانیاس، بەسڕە- عەقەبە، بەسڕە یەنبوع زیندوو بكاتەوە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین