دادگاى باڵاى عێراق سکاڵایەکى دژى سەرۆکى هەرمى کوردستان ڕەتکردەوە کوردستانی

نوچەنێت

دادگاى باڵاى فیدراڵیى عێراق، ئەو سکاڵایەى دژى سەرۆکى هەرێمى کوردستان تۆمارکردبوو، لەلایەن ئەو دادگایە ڕەتکرایەوە، بەڵام درێژکردنەوەى تەمەنى پەرلەمانى کوردستان نایاساییە.

ئەمڕۆ سێشەممە (30/ئایار/2023) دادگاى باڵاى فیدراڵیى عێراق ئەو سکاڵایەى کە لە سەر سەرۆکى هەرێمى کوردستان تۆمارکردبوو ڕەتکردەوە، ئەمەیش دواى ئەوەى تیمى پارێزەرانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەبەردەم دادوەر ڕوونکردنەوە کە بابەتى درێژکردنەوەى تەمەنى پەرلەمانى کوردستان پەیوەندی بە سەرۆکى هەرێمى کوردستانەوە نییە.

بەپێى هەواڵێکى رووداو، دواى تۆمارکردنى سکاڵا لەسەر سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە دادگاى باڵاى فیدراڵیى عێراق،  تیمی پارێزەرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەدەم دۆسیەکەوە رۆیشتوون.

هەروەها دەشڵێت، تیمى پارێزەرانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بۆ دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراقییان روونکردووەتەوە کە ئەو بابەتە هیچ پەیوەندییەکی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە نییە.

ئەو سکاڵاکەیەى لەسەر سەرۆکى هەرێمى کوردستان تۆمارکرابوو، لەلایەن شاسوار عەبدولواحیدەوە تۆمارکراوە، بەڵام دادگا فیدراڵى ڕەتیکردەوە.

هەر ئەم دادگاى باڵاى فیدراڵیى عێراق دواى تۆمارکردنى چەند سکاڵایەک، درێژکردنەوەى تەمەنى ئەم خولەى پەرلەمانى کوردستانى بە نایاسایی دانا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین