کەشناسى هەرێم: شەپۆلێکى بارانبارین چەند ناوچەیەکى هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ لە چەند ناوچەک باران دەبارێت لەگەڵ بوونى تۆز و خۆڵێکى سووک.

ئەمڕۆ دووشەممە (29/ئایار/2023) کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان بەزۆری هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆز و خۆڵێکی سووک، هەروەها بوونی بروسکە و تاوە بارانی کورت خایەن لەناوچە جیاجیاکاندا وەلەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم و شاری دهۆک وە ناوچە شاخاوویەکانی باکوور کاریگەری زیاتر دەبێ.

سەبارەت بە کەشوهەواى سبەى سێشەممە ئاماژە بەوەدەکات، ئاسمان هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەل تاوە باران و بروسکەی کورت خایەن لەناوچە جیاجیاکان بەتایبەتی لەناوچە شاخاوویەکانی باکوور و خۆرهەڵات وەهەروەها بەردەوامی تۆز و خۆڵەکە لە زۆربەی کاتەکاندا.

هاوکات ئەمڕۆ و سبەى لە زۆربەی ناوچەکان پلەکانى گەرما بەراورد بە ڕۆژانى ڕابردوو دادەبەزێت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین