سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی لاوانی دیموكراتی جیهان و كونگرێسی لاوانی كورد دەكات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە (27/ئایار/2023) سەرۆك مەسعود بارزانی، لە سەلاحەددین پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی لاوانی سیاسیی جیهان و كونگرێسی لاوانی كورد كرد.
بەپێى ڕاگەیێندراوى بارەگاى بارزانى، "مایکڵ دوست سەرۆکی لاوانی دیموکراتی جیهان لە وتەیەكدا باسی ویستی ڕێكخراوەكەیانی كرد بۆ قووڵكردنەوەی پەیوەندی و دۆستایەتی لەگەڵ گەلی كورد و پشتیوانیی ڕێكخراوەكەشی بۆ دۆزی گەلی كوردستان ڕاگەیاند و پێزانینیشی بۆ خەباتی گەلی كوردستان و قارەمانێتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان هەبوو لە شەڕی دژی تیرۆر و بەرگریكردن لە مرۆڤایەتی"، هاوكات "سەرسامی خۆشی بۆ فراوانبوونی فەرهەنگی پێكەوەژیان و پێكەوەهەڵكردنی نەتەوەیی و ئایینی لە هەرێمی كوردستان دەربڕی."
سەرۆک بارزانى لە کۆبوونەوەکەدا، وێڕای بەخێرهێنانی لاوانی دیموكراتی جیهان و كونگرێسی لاوانی كورد، "كورتەیەكی لە مێژوو و خەباتی گەلی كوردستان لەپێناو گەییشتن بە ئازادی و پێكەوەژیان بۆ شاندی میوان خستەڕوو."
ڕاگەیێندراوەکە دەشڵێت، "لە پێكهاتەی شاندەكەدا نوێنەرانی پارتی کریستیان دیموکراتی ئەڵمانیا و سەرۆکایەتی لاوانی سیاسی ئەوروپا و پارتی گەنجانی تازەی سویسڕا و پارتی پێرلا لابێرتای ئیتاڵیا و پارتی دیموکراتی سڕبیاش ئامادە بوون."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment