هێزەکانى پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەڕاسیۆنێکی فراوان لە سنوری گەرمیان و خانەقین ئەنجام دەدەن کوردستانی

نوچەنێت:

چەند لیوایەکى پیادەى سەر بە وەزارەتى هێزەکانى پێشمەرگە بە هاوبەشى لەگەڵ سوپاى عێراق ئۆپراسیۆنێکى فراوان لە سنوورى گەرمیان و خانەقین ئەنجام دەدەن.

ئەمڕۆ شەممە (27/ئایا/2023) وەزارەتى پێشمەرگە بڵاویکردوە، بەیانى کاتژمێر پێنج، "هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ سوپای عێراق ئۆپەڕاسیۆنێکی بەرفراوانیان لە ناوچەی بەرپرسیارەتی نێوانیان لە بۆشایی ئەمنی سنوری گەرمیان و خانەقین و خورماتوو ئەنجام دا."

بەپێى ڕاگەیێندراوى وەزارەتى پێشمەرگە، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، "لیواکانی پیادەی (3، 5، 9، 16، 17، 22)ی وەزارەتی پێشمەرگە و لیوای ٧٣١ی هێزەکانی (70) و ئاسایشی گەرمیان و هێزێکی دژە تیرۆر، بەشداری ئۆپەراسیۆنەکەیان کردووە، تیایدا ناوچەیەکی فراوانیان لە سنوری گەرمیان و خانەقین وەک (زینانە، خواروی کفری، قۆری چای، کانی شرینکە، غەڕە، پەڵکانە، قەرەبڵاغ، دوانزە ئیمام کوڵەجۆ تاوەکو نزیک قەڵا)، بەوردی کێوماڵ کردووە لە تیرۆریستان."

هاوکات ڕاگەیێندراوەکە ئەوەشى خستۆتەڕوو، "ئۆپەراسیۆنەکە ئێوارە کاتژمێر ١٥٠٠ کۆتایی هات، تەواوی هێزەکان سەلامەتن."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین