ئەمڕۆ لە هەندێ ناوچە باران دەبارێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان، پێشبینییەکانى (48) کاتژمێرى داهاتووى بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان نیچمە هەور دەبێت و لە هەندێ ناوچە باران دەبارێت.

ئەمڕۆ هەینى (26/ئایار/2023) کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، "ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک لە کەش، لەناوچە شاخاویەکان بە تایبەت ناوچە سنوریەکان باران بارینێکی کەم دەبارێت هەندێک کات هەورە تریشقەش دەبێت."

دەربارەى کەشوهەواى سبەى شەممە ئاماژە بەوەدەکات، "لە زۆربەی ناوچەکان نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ بەڵام لە هەندێک شوێن بە نزیکەی 1 پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ."

کەشناسى هەرێمى پێشبینى دەکات، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر: 33 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 32 پلەى سیلیزى

دهۆک : 32 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 37 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 33 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 20 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 32 پلەى سیلیزى

سۆران : 30 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 40 پلەى سیلیزى

بەشى پێشبینى 26 - 05 - 2023

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین