پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ لایەنە سیاسییەکانى هەرێمى کوردستان
نوچەنێت:
ئەمڕۆ پێنجشەممە (25/ئایار/2023) لە ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆرشی گوڵان، وتاری سەرۆک مسعود بارزانی لە باڵەکایەتی ئاهەنگێکی جەماوەری خوێندرایەوە و تێیدا هاتووە، "بەرژەوەندیی كوردستان لەسەرووی هەموو بەرژەوەندییەكی ترە و هیوادارم لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بتوانن ناكۆكییە سیاسییەكانیان تێبپەڕێنن و هەموویان بە ڕۆحێكی نیشتیمانپەروەرانە و برایانە گرفتەكان چارەسەر بكەن."
دەقى وتارەکەى سەرۆک مەسعود بارزانى:
بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
جەماوەری خۆشەویستی دەڤەری باڵەكایەتی
ئامادەبوانی ئازیز
ئەم كاتە و هەموو كاتێكتان باش
بە بۆنەی چل و حەفتەمین ساڵیادی دەستپێكردنی شۆڕشی گوڵان پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان و هەموو ئەو قارەمان و پێشمەرگە و تێكۆشەرانە دەكەم كە ڕۆڵیان لە شۆڕشی گوڵاندا هەبووە. پێزانینم بۆ فیداكاری و خۆڕاگریی گەلی كوردستان هەیە كە لە قۆناغێكی هەستیاردا پاڵپشتی شۆڕشی گوڵان و پێشمەرگە بوون.
كردنەوەی ئەو یادە لێرەدا مانای تایبەتی خۆی هەیە، ناوچەی باڵەكایەتی ناوچەیەكی خودان شەهیدە كە لەپێناو شۆڕشدا قوربانییەكی زۆری داوە، هەمیشە لەژێر گوشاری شەڕ و بوردومانی دوژمن بووە و بە هەزاران پێشمەرگە و ئاوارەی حەواندۆتەوە و قەڵا و سەنگەری سەركردایەتیی شۆڕش بووە. هەروەها ناوچەی باڵەكایەتی لە شۆڕشی گوڵانیشدا خاڵی دەستپێكی شۆڕش و قوربانیدانی گەلی كوردستان بووە. یەكەم شەهیدی شۆڕشی گوڵانیش، شەهید سەید عەبدوڵڵا بوو كە ڕۆڵەی ئەو ناوچە سەربەرزەی كوردستانە. ئێمە بە هەموو شێوەیەك قەرزاری خەڵكی تێكۆشەری ناوچەی باڵەكایەتین.
سوپاس بۆ خۆڕاگریتان....
سوپاس بۆ قارەمانێتیان.
شۆڕشی گوڵان قۆناغێكی هەرە گرنگی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستانە و هەڵگری ئەو پەیامە بوو كە سەرباری بوونی پیلانگێڕی و هەڕەشە و بەهێزیی نەیاران و كۆسپی گەورە بەڵام ئیرادەی بەردەوامی و شۆڕش لە ناخی مرۆڤی كوردستانیدا هەر زیندووە. شۆڕشی گوڵان، تەحەداكردنی هەموو ئەو دیكتاتۆر و ستەمكار و دوژمنانە بوو كە وایان مەزندە كردبوو، بە نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول ئیتر تا هەتایە كۆتایی بە شۆڕش و بەرخودانی گەلی كوردستان دێت. بەڵام شۆڕشی گوڵان ئەو خەونەی ناحەزانی لە گۆڕ نا و گەلی كوردستان لە خەباتی خۆی بەردەوام بوو و سەرشۆڕی و شكست بۆ دوژمنان مایەوە.
لەو یادە پیرۆزەدا جەخت لەوە دەكەمەوە كە بەرژەوەندیی كوردستان لەسەرووی هەموو بەرژەوەندییەكی ترە و هیوادارم لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بتوانن ناكۆكییە سیاسییەكانیان تێبپەڕێنن و هەموویان بە ڕۆحێكی نیشتیمانپەروەرانە و برایانە گرفتەكان چارەسەر بكەن.
لە كۆتاییدا هەزاران سڵاو بۆ شەهیدانی شۆڕشی گوڵان و هەموو شەهیدانی كورد و كوردستان دەنێرم كە بە خوێنی خۆیان مێژوویان بۆ گەلەكەیان تۆمار كرد و هەر هەموویان نموونەی قارەمانێتی و خۆبەدەستەوەنەدان و خۆنەچەماندنن.
زۆر سوپاسی ئامادەبوونتان دەكەم
بمێنن لە خێر و خۆشیدا
مسعود بارزانی
25ی ئایاری 2023
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment