جەهەپە و پارتی زەفەر لەسەر حەوت خاڵ رێككەوتن تورکیە

نوچەنێت

كەمال كلیچدارئۆغلۆ، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری و كاندیدی ئۆپۆزسیۆن، لەگەڵ ئومێد ئۆزداغ، سەرۆكی پارتی زەفەر لەسەر حەوت خاڵ رێككەوتنلە خاڵی سێیەم هاتووە دەبێت لە ماوەی كەمتر لە ساڵێك هەموو پەنابەران بگێڕدرێنەوە وڵاتی خۆیان،

ئەمڕۆ چوارشەممە (24/ئایار/ 2023) ماڵپەڕی (زەمانی توركی) بڵاویكردەوە كەمال كلیچدارئۆغلۆ و ئومێد ئۆزداغ لەسەر حەوت خاڵ رێككەوتن، ئەو رێككەوتنەش لەدوای ءئەوە دێت كە سینان ئۆغان، كاندیدی هاوپەیمانی ئاتا پاڵپشتی خۆی بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا و كاندیدی هاوپەیمانی جمهوور راگەیاند.

بەگوێرەی ئەو پڕۆتۆكۆڵەی نێوانیان خاڵەكانی نێوان هەردوولا بەو جۆرەیە:

ــ پارێزگاری لە رەگەزنامەی توركی لە بەشی چوار و بەشی (66) لە دەستووری توركیا.

– سازش نەكردن لەسەر پرەنسی دەوڵەتی نەتەوەیی و عەلمانیەن، كە لە (1924) دامەرازە و پابەندن بەو پرەنسیپە.

– گێرانەوەی هەموو پەنابەران بۆ وڵاتی خۆیان لە پێش هەموویانەوە پەنابەرانی سووریا، كە زۆریترین ماوە نابێت لە ساڵێك تێپەڕێت.

– رێگری لە هەموو رێكخراوە تیرۆرستییەكانی هەڕەشە لە یەكپارچەیی و چارەنووسی وڵات دەكەن، هەروەها بەردەوامی دیاریكردنی فەرمانبەران لەبری سەرۆكی شارەوانییەكان، كە بە بەڵگەی یاسایی روون بۆتەوە، كە پەیوەندیان بەتیرۆر هەیە، ئەوەش لەدوای دەرچوونی حكومی دادگایە و رێگە بەهیچ رێكارێكی سیاسی و یاسایی نادرێت، كە ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ژێرخانی نەتەوەیی و یەكپارچەیی توركیا.

– هەموو دامەزراندنەكان لە دەزگاكانی دەوڵەت دەبێت لەسەر بنەمای لێهاتوویی بێت، نەك لەسەر بنەمای خزمایەتی.

– رێگری لە هەموو جۆرە گەندەڵییەك لە چوارچێوەی یاسا.

–  دەوڵەت دەبێت زۆر شەفاف بێت بەرانبەر هاووڵاتیان و مامەڵەیان بەشێوەیەكی روون و راشكاوانە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین