کەشناسى هەرێم: ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ چوارشەممە و سبەى پێنجشەممە هەندێ کات ئاسمان دەگۆرێ بۆ نیمچە هەور لەگەل ئەگەرى نمە باران.

ئەمڕۆ چوارشەممە (24/ئایار/2023) کەشناسى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، ئاسمان هەورى تەواو دەبێت، هەندێ کات دەگۆرێ بۆ نیمچە هەورلەگەل ئەگەرى نمە باران لەناوچەى جیا جیا، وە بوونى تۆز و خۆڵێکى سووک لە ئاسمانى هەرێم بە گشتى، بەهۆى زیاد بوونى خێرایی با لە بەشێک لەسنورى پارێزگاى سلێمانی و ئیدارەیی گەرمیان ئەگەرى تۆز و خۆڵەکە زیاتر دەبێت .

سەبارەت بە کەشوهەواى سبەى چوارشەممە دەڵێت، "ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەگەل بارینی نمە بارانێکى کەم لە هەندێ ناوچەى جیا جیا هەندێک جار هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت بە تایبەتی لە سنورى پارێزگاى دهۆک ، لە کاتەکانی شەودا ئاسمان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور ".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین