کەشناسى هەرێم: ئەگەر بارانبارین لە سەنتەرى شارەکان هەیە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە (21/ئایار/2023) بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێم بڵاویکردەوە، لە ماوەى ئەم هەفتە تایبەت بە بوونى هەور لەسەر ناوچەکەمان ماوەى دروست بوونى هەور بە درێژاى ئەم هەفتە لە ئاسمانى ناوچەکەمان دەبێت، وە بەرزى هەور لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکى تر دەگۆڕێت ناوچە شاخاوییەکان لە ماوەى ئەم هەفتە لەگەڵ دەرفەتى دروست بوونى هەور بەهۆى بەرزى شێ لە هەوادا کەسەرچاوەکەى کەنداوى عەرەبە ئەگەرى پروشکە بارانیش لەسەر ئەو ناوچە شاخاویانە دەبێت.
سەبارەت بە کەشوهەواى ئەمڕۆ ئاماژە بەوەدەکات، "ئاسمان نیمچە هەور و هەندێ کات و ناوچە هەورى تەواو دەبێت، سەبارەت بە پێشبینى باران ئەم ناسەقامگیریەى ڕووى لە ناوچەکەمان کردووە بەردەوامى دەبێت."
کەشناسى هەرێم دەربارەى بارینى باران لە سەنتەرى شارەکان و ناوچە شاخاوییەکان دەڵێت، "هەندێ کات ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ بارانبارین بەشێوە تاوە باران و نمە باران، سەبارەت بە سەنتەرى پارێزگاکانیش، ئەگەرى کەمێک نمە بارانى پچرپچر و لە ناوچەى جیا جیا هەیە، سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى و دهۆک لە پاش نیوەڕۆ لە هەندێ ناوچەى باران دەبارێت، پارێزگاى هەڵەبجە لەسەر هەندێ ناوچە شاخاوییەکانى نمە باران دەبێت."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment