سەرۆک بارزانى؛ (61) ساڵ پێشمەرگەى کوردستان
نوچەنێت:
سەرۆک مەسعود بارزانى، لە (16-8-1946) لە شارى مەهابادى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لە دایکبووە، کە هاوتە لەگەڵ دامەزراندنى پارتى دیموکراتى کوردستان و ئەنجامدانى یەکەمین کۆنگرەى ئەو حیزبە، کە تێیدا مەلا مستهفا بارزانی وهك سهرۆكی پارتى ههڵدهبژێردرا.
دواى ئەوەى سوپاى عێراق هێرشێکى بەربڵاوى بۆ سەر کوردستان دەستپێکرد، سەرۆک بارزانى دواى جێهێشتنى خوێندت بە ناچارى لە (1962) پەیوندیى بە هێزەکانى پێشمەرگەى کوردستان کرد.
سەرۆک مەسعود بارزانى، جگە لە بەشداریکردنى شۆڕشى ئەیلوول، لەگەڵ کاک ئیدریس بارزانى براى توانیان سەرکردایەتیى سەرهەڵدانى شۆڕشى گوڵان بکەن، هاوکات دواى هەڵبژاردنى وەک سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان، بۆ ماوەى دوو وەک سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەلایەن خەڵکەوە هەڵبژێردرا.
هەروەها سەرۆک بارزانى، لە ئەنجامدانى گشتپرسى بۆ سەربەخۆیی کوردستان لە (2017) ڕۆڵى گەورە و کاریگەریى بینى، ئەوە بوو خەڵکى کوردستان دەنگیان بە سەربەخۆیى هەرێمى کوردستان دا، بەڵام بە هۆى پلانێکى ناوخۆ و هەرێمى و نێودەوڵەتى، هەوڵى نەهێشتنى هەرێمى کوردستان درا، دواى هێرشى سوپاى عێراق و حەشدى شەعبى بۆ سەر کوردستان، سەرۆک بارزانی فەرمانى کرد، پێویستە هەمووان بەرگرى لە خاکی کوردستان بکەن و هێزى پێشمەرگە بەرپەرچى هێزەکانی عێراق بداتەوە، دواجار لەژێر سەرکردایەتیى سەرۆک مەسعود بارزانى، توانرا خەونى ڕووخاندنى کیانى هەرێمى کوردستان لە لایەن دوژمنانەوە، لەژێر گڵ نرا و هێرشى سوپاى عێراق و هاوبەشەکانى لە پردێ و سحێلا تێکبشکێندرێ.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment