کەشناسى هەرێم: ئەمڕۆ و سبەى بارینى بارانبارین بەردەوام دەبێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى گەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان پێشبینى (48) کاتژمێرى بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئاسمان هەور و باراناوى دەبێت و هەورە تریشقەى لەگەڵدایە.

ئەمڕۆ شەممە (20/ئایار/2023) بەڕێوەبەرایەتیى گەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، بە شێوەیەکی گشتی ئاسمانی هەرێم هەوری باراناوی دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدایە هەندێ، جار باران بارین بە لێزمە دەبێت.

سەبارەت بە کەشوهەواى سبەى یەکشەممە دەڵێت، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە هەندێ ناوچەدا و هەورە تریشقەشی لەگەڵدایە، لە دوایی نیوەرۆ کاریگەری باران بارین کەمتر دەبێت لە هەندێ ناوچە بە شێوەی نمە باران دەبارێت.

کەشناسى هەرێمى کوردستان پێشبینى دەکات، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت :

هەولێر: 30 

سلێمانی: 27

دهۆک: 27 

کەرکوک: 33

هەڵەبجە: 31

زاخۆ: 28

سۆران: 26

گەرمیان: 36

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین