مەكتەبی سیاسی پارتی سەردانی سەرۆكی كۆمەڵ دەكات
نوچەنێت
شاندێكی مەكتەبی سیاسی بە سەرۆكایەتی فازیڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی و ژمارەیەك ئەندامانی مەكتەبی سیاسی سەردانی عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریان كرد.
ئەمڕۆ هەینی (19/ ئایار/ 2023) شاندێكی مەكتەبی سیاسی بە سەرۆكایەتی فازیڵ میرانی و د.پشتیوان سادق ئەندامی مەكتەبی سیاسی و عەلی جەعفەر ئمینیكی و عەلی حوسێن سەردانی كۆمەڵی دادگەریان كرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی كۆمەڵ، لەو کۆبونەوەیەدا پرسی هەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان قسەو باسی لەسەر کراو، کۆمەڵی دادگەریی جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە پێویستە هەڵبژاردن لە کاتی دیاری کراو ئەنجام بدرێت.
كۆبوونەوەی لایەنەکان لەدوای ئەوە دێت، کە (11)ـی ئەم مانگە سەرۆک مەسعود بارزانی لەمیانی گوتارێکیدا لە رێورەسمی کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتمانی بارزانی، داوای لە لایەنە سیاسییە کوردییەکان کرد، بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکانی ناوچەکە کۆبووەوەیەکی گەورە ساز بکەن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment