كليچدارئۆغڵو: له‌ توركيا ئه‌وانه‌ى گۆراكارييان ده‌وێت رێژه‌يان زياتره‌ له‌وانه‌ى نايانه‌وێت تورکیە

نوچەنێت

كه‌مال كليچدارئۆغڵو، كانديدى سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركيا له‌په‌يامێكدا به‌هۆى گەڕی دووه‌مى هه‌ڵبژاردنى (28)ى ئايارى سه‌رۆكايه‌تى رايگه‌ياند، "گه‌نجه‌ خۆشه‌ويسته‌كان گەڕی يه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردن ته‌واوبوو، گه‌وره‌ترين ڕاستى ئه‌مه‌يه‌ په‌يامى گۆرانكارى له‌ سوندوقى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆمان ده‌ركه‌وت. له‌م وڵاته‌ ئه‌وانه‌ى گۆرانكارييان ده‌وێت رێژه‌يان زۆرتره‌ له‌وانه‌ى نايانه‌وێت."

سێشه‌ممه‌ (16/ئايار/2023) ماڵپه‌رى (سى ئێن ئێن) بڵاويكرده‌وه‌ سه‌رۆكى جه‌هه‌په‌ و كانديدى هاوپه‌يمانى ميلله‌ت بۆ سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركيا  لە پەیامێكدا لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تویتەر  رايگه‌ياند، "له‌هه‌ڵبژاردنى (14)ی ئايار ده‌ركه‌وت زۆرينه‌ى گه‌نجان له‌ سندوقى ده‌نگدان پيشانياندا كه‌ ده‌يانه‌وێت گۆرانكارى بكه‌ن، په‌يامه‌كه‌مان وه‌رگرت ئێمه‌ ئه‌و پارته‌ين كه‌ ده‌بێت زۆرترين خه‌بات بكه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى له‌م ده‌سه‌ڵاته‌ رزگارمان بێت." 

سه‌باره‌ت به‌ داواكارى گه‌نجان ئۆغڵو ئاماژەی بەوە كرد، من چاره‌سه‌رى نيگه‌رانييه‌كانيان ده‌كه‌م به‌ڵام پێويسته‌ گوێ له‌من بگرن، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ ده‌يويست وه‌ك شتێكى بێگيان مامه‌له‌ له‌گه‌ڵ ئافره‌ت بكات، گه‌وره‌ترين گره‌ويان له‌سه‌ر گه‌نجان تاقيكردۆته‌وه‌ و گه‌نجه‌كانى ئێمه‌‌ پاره‌ى ئه‌وه‌تان نييه‌ به‌شى هيچ شتێكتان بكات ئێوه‌ ناچارن بير له‌ كڕينى قاوه‌يه‌كيش بكه‌نه‌وه‌ ژيان و خۆشيان له‌ ئێوه‌ بردووه‌.

كانديدى هاوپه‌يمانى ميلله‌ت راشيگه‌ياند، "له‌كاتێكدا ئێمه‌ له‌گه‌ڵ وان له‌ موناقه‌شه‌داين، ئه‌وان پێكه‌وه‌ له‌دژى ئێوه‌ كارده‌كه‌ن، باپرسيار له‌خۆمان كه‌ين ئێمه‌ چيمان هه‌يه‌ له‌م رۆژگاره‌دا جگه‌ له‌ تاريكيه‌كى بێ كۆتايى ده‌بێت ئاگاداربين و (12) رۆژماوه‌ بۆ خولى دووه‌م ده‌بێت له‌م تونێله‌ تاريكه‌ رزگاربين ئه‌گه‌رنا هه‌رگيز ئه‌م گه‌نجيه‌ى ئێوه‌ نايه‌ت."

رۆژی (14)ی ئەم مانگە هەڵبژاردنەكانی توركیا بۆ سەرۆكایەتی و پەرلەمان بەڕیوە چووە، كەمال كلیچدار ئۆغلۆ رێژەی (44.96) ده‌نگى بەدەست هێنا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین