بانكی ناوەندی عێراق زیاتر لە 272 ملیۆن دۆلاری خستەڕوو
نوچەنێت
بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ زیاتر لە 272 ملیۆن و 593 هەزار و 655 دۆلاری بە نرخی فەرمی هەر دۆلارێك بە هەزار و 305 دینار خستەڕوو، ئەمەیش وایكرد بەهای دۆلار لە بەرانبەر دینار دابەزێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 16ی ئایاری 2023 بانكی ناوەندی عێراق زیاتر لە 272 ملیۆن دۆلاری خستەڕوو، ئەمەیش وایكرد بە خێرایی نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بۆ 145 هەزار دیناری عێراقی دابەزێت و بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاودەكرێتەوە، بانكی ناوەندی هەنگاودەنێت تا نزیكەی 300 ملیۆن دۆلار بخاتە بازاڕەوە.
ماڵپەڕی شەفەق نیوز باس لەوە دەكات بەگوێرەی زانیارییە فەرمییەكانی بانكی ناوەندی نزیكەی 216 ملیۆن دۆلار بە شێوەی حەواڵە بۆ دەرەوە رۆیشتوون و ئەویتریش كە زیاتر لە 56 ملیۆن دۆلارە بە شێوەی كاش خراونەتە بازاڕەوە.
محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك حكومەتی عێراق دووپاتی دەكاتەوە، حكومەت هەموو هەوڵێك دەدات بۆ ئەوەی نرخی هەر دۆلارێك بەرانبەر هەزار و 310 دینار بێت بە كاش و بە فرۆشتنی ئەلیكترۆنیش بە هەزار و 305 دینار بێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment