پەرلەمانى کوردستان ئەم هەفتەیە کۆدەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

پەرلەمانى کوردستان ڕۆژى چوارشەممە، دواى زياتر لە دوومانگ دەست لە کۆبوونەوەکانى دەکاتەوە و دەنگ لەسەر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی فراکسیۆنى کۆمەڵى دادگەرى دەدات.

ئەمڕۆ دووشەممە (15/ئایار/2023) پەرلەمانى کوردستان بڵاویکردەوە، "د. ڕێواز فائق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان دەکات بۆ دانیشتنی ژماره‌ (3)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ى ساڵی پێنجه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌ كاتژمێر (12)ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی (17-5-2023)".

 

دەقى بەرنامەى دانیشتنى پەرلەمانى کوردستان: 

به‌پێی حوكمی مادده‌ی (٥) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ مادده‌ی (١٦) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (١٨) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م، چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ی (٢٠) و مادده‌كانی (٤٧، ٤٨)و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (٥٢) و ماددەكانی (٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٣)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ى ساڵی پێنجه‌م له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (١٢)ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ڕێكه‌وتی ٢٠٢٣/٥/١٧ به‌مشێوه‌یه‌ بێت:

یەكەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای (بەركاركردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی شووشتنەوەی مایە و مایەداركردنی تیرۆر، ژمارە (٣٩)ی ساڵی ٢٠١٥ى فیدڕاڵی لە هەرێمی كوردستانـ-عێراق)، بەپێی حوكمی بڕگەی (پێنجەم) لە ماددەی (٧٨) و ماددەكانی (٧٩، ٨٠) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

دووەم: ده‌نگدان له‌سه‌ر داواكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئەم ئه‌ندام په‌رله‌مانانەی لە خوارەوە ناویان هاتووە لە ئەندامیەتیی پەرلەمان، به‌پێی حوكمی خاڵی ( ١، ٢) له‌ بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی (٢٥) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:

١ - عبدالستار مجید قادر.

٢- عثمان علی سمایل.

٣ - بدریە اسماعیل محمود.

٤ - مسلم عبدالله رسول.

٥ - هەورامان حەمەشریف حمەڕەشید.

٦ - روپاك احمد رحمان.

٧ - عمر عبدالله فتاح.

سێیەم: دەستلەكاركێشانەوە و دانانی ئەم ئەندامە بەڕێزانە لە لێژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمانی كوردستان، بەپێی حوكمی ماددەكانی (٢٨، ٣٤) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:

١ - دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (بەڵێن اسماعیل حاجی) لە لیژنەی (دەسپاكی).

٢ - دانانی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (بەڵێن اسماعیل حاجی) لە لیژنەی (وزە و سامانەسرووشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی).

٣ - دانانی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (دلێر عبدالخالق حاجی) لە لیژنەی (دەسپاكی).

٤ - دانانی ئەندامی پەرلەمان خاتوو (سۆز عبدالقادر عبدالرحمن) لە لیژنەی (كاروباری تەندروستی و ژینگە و مافی بەكاربەر).

٥ - دانانی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (عبدالله حسن حمد) لە لیژنەی (پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی).

٦ - دانانی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (عبدالله حسن حمد) لە لیژنەی (شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار).

٧ - دانانی ئەندامی پەرلەمان خاتوو (لیلی علی عبدالعزیز) لە لیژنەی (ئەوقاف و كاروباری ئاینی).

٨ - دانانی ئەندامی پەرلەمان خاتوو (لیلی علی عبدالعزیز) لە لیژنەی (داكۆكیكردن لە مافی ئافرەت).

٩ - دانانی ئەندامی پەرلەمان خاتوو (بێریوان فەقێ اسماعیل) لە لیژنەی (كاروباری پێشمەرگە).

١٠ - دانانی ئەندامی پەرلەمان خاتوو (بێریوان فەقێ اسماعیل) لە لیژنەی (كشتوكاڵ و ئاودێری).

چوارەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پێشنیازە یاسا و پێشنیازە بڕیارەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩، ٩٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

١ - پێشنیازەیاسای (هەمواری دووەمی یاسای ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠١٩، یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لە سنوری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لە هەرێمی كوردستان-عێراق).

٢ - پێشنیازەبڕیاری (تایبەت بە بەخاكسپاردنی شەهید).

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین